کاپتنی کەشتیەک فێڵ لە سەرنشینەکانی دەکات، ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت

هەمەرەنگ 25/01/2022

Alternate Text

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەشتیەکی گەشتوگوزار بەرەو شاری میامی ئاڕاستەی نابوو، بەڵام کاپتنەکە ئاڕاستەکەی گۆڕی و بەرەو دوورگەکانی باهاما رۆیشت.

بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی سی ئێن ئێن، هۆکاری ئاڕاستە گۆڕینی کەشتیەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دادگای ئەمریکا فەرمانیداوە بە راگرتنی کەشتییەکە، ئەویش بەهۆی ئەوەی قەرزێکی زۆری سوتەمەنی بەسەردا کەڵەکە ببوو.

ئاماژە بەوەشدراوە:" ئەگەر کەشتیەکە لە ئاڕاستەکەی بەرەو شاری میامی بەردەوام بووایە، ئەوا لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا دەگیرا، هەر بۆیە کاپتنی کەشتیەکە لە دوا چرکەدا بڕیاریدا بە گۆڕینی ئاڕاستەکە، ئەویش بەرەو دوورگەکانی باهاما، کە بە یەکێک لەو شوێنانە دادەنرێت کە خەڵکێکی زۆر بۆ گەشتوگوزا و پشوو سەردانی دەکەن.

سی ئێن ئێن باسی لەوەشکردووە، کەشتییەکە بە بەهای یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار لە ژێر قەرزی سوتەمەنیدایە، هەر بۆیە دادگای فیدڕاڵی فەرمانی راگرتنی دەرکردووە.

شایەنی باسە، کەشتیەکە هەڵگری ٣٠٠ سەرنشین بوو، کە دوور لە خواستی خۆیان برابوونە دوورگەکانی باهاما، کە بە ناچاری لەوێ مانەوە تا ئەوکاتەی کەشتییەکی دیکە سەرنشینەکانی گواستەوە بۆ میامی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا