هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ژمارەی
ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان رادەستی هێزەکانیان کردووە گەیشتووەتە ٥٥٠ کەس.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ کانوونی دووەم، هێزەکانی
سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە
ئەنجامی ئۆپراسیۆنێکماندا بەیانی ئەمڕۆ ٢٥٠ چەکداری دیکەی داعش لە ناو بەندینخانەی
غوێران خۆیان رادەستکرد و تاکو ئێستا ژمارەی ئەو تیرۆرستانەی خۆیان رادەستکردووە
گەیشتووەتە ٥٥٠ کەس ".
نۆ فەرمانبەری بەندینخانەکە رزگارکران
ئەوەشت خستووەتەڕوو:" هێزەکانمان توانییان نۆ فەرمانبەری بەندینخانەکە
لەدەستی تیرۆرستانی داعش رزگار بکەن، کە پێشتر بەبارمتە کەوتبوونە بەر دەستیان
".