قوباد تاڵەبانی: کونسوڵی کۆریای باشوور بە‌ كوردییە‌كی شیرین قسە‌ی دە‌كرد و شیعریشی دە‌نووسی

کوردستان 25/01/2022

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان رۆڵێكی بە‌رچاوی ھە‌بوو لە‌ پتە‌وكردنی پە‌یوە‌ندییە‌كانیان لە‌ڕووی سیاسی و كلتوری و كۆمە‌ڵایە‌تییە‌وە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٥ی کانونی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" چۆی کوانژین، کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور لە ھەرێمی کوردستان ئە‌وە‌ندە‌ ئاوێتە‌ی ھە‌رێمی كوردستان بوو، خۆی فێری زمانی كوردی كردبوو و بە‌ كوردییە‌كی شیرین قسە‌ی دە‌كرد و شیعریشی دە‌نووسی ".‌

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەبۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان، ستایشی كارو چالاكییە‌كانیم كرد و ھیوای سە‌ركە‌وتنیشی بۆ دە‌خوازم لە‌ ئە‌ركە‌ نوێیە‌كە‌یدا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا