نوێنەری حکومەتی هەرێم
لە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشی داعش بۆ سەر بەندینخانەکەی حەسەکە کاریگەری لەسەر دۆخی
عێراق دەبێت.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەرماندەی
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بە "دەنگی ئەمەیکا"ی
راگەیاندووە:" زانیارییەکان وا دەریدەخەن زۆربەی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە
بەندینخانەی غوێران لە شاری حەسەکە هەڵاتوون و ئەنجامدەرانی هێرشەکەش بەرەو عێراق
هاتوون ".
لە هەرێم یەک بڕیاری سیاسی و یەک سوپای یەکگرتووی بەهێز هەیە
ئەوەشی خستووتەڕوو:" مەترسی داعش لەسەر
هەرێمی کوردستان کەمترە، چونکە لە هەرێم یەک بڕیاری سیاسی و یەک سوپای یەکگرتووی
بەهێز هەیە، بەڵام لە بەشەکانی تری عێراق جگە لە سوپا چەندین گروپی چەکداری تر هەن
".
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو تیرۆرستانی داعش لەرێگەی
سەدان چەکدارەوە هێرشیانکردەسەر بەندینخانەی غوێران لە شاری حەسەکە و دەستیان
بەسەر بەشێک لە بەندینخانەکە گرت، دواتر هێزەکانی هەسەدە زۆربەی ئەو شوێنانەیان
لەدەستی تیرۆرستان دەرهێنا.