بەهۆی پێشنیارەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ قەدەغەکردنی نەوتی روسیا، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سەروو ١١٠ دۆلار بەرزبووەوە.
ماڵپەڕی "OILPRICE"ی تایبەت بە نرخی نەوت و
سووتەمەنی بڵاویکردووەتەوە:" نرخی نەوتی خاو برێنت لە بازاڕەکانی جیهان ٢٢ سەنت
بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ١١٠ دۆلار و ٣٦ سەنت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش
بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١٠٧ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت ".