رۆژنامەیەکی فەڕەنسی ئەوەیخستەڕوو، کلیان مباپێ بە دواین ئۆفەری
یانەکەی رازیبووە کە مەبەستی مانەوەی پێشکەشی کرابوو.
رۆژنامەی لا پاریسیانی فەڕەنسی بڵاویکردەوە:"
کلیان مباپێی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان بە دوایین گرێبەستی رازی
بووە و ئامادەیی پیشانداوە لە ریزەکانی یانە پاریسییەکە بمێنێتەوە".
لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنی نێوان کلیان مباپێ لەگەڵ ئیدارەی یانە فەڕەنسییەکە بە فەرمی رابگەیەندرێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارە لە چەند رۆژی
داهاتوودا رێککەوتنی نێوان کلیان مباپێ لەگەڵ ئیدارەی یانە فەڕەنسییەکە بە فەرمی
رابگەیەندرێت".
شایەنی باسە پێشتر باسلەوەدەکرا، کلیان مباپێ
بە رێژەیەکی زۆر لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە نزیکە و چەندینجار رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی
لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان نوێبکاتەوە".