ئایا رۆناڵدۆ مانچێستەر یونایتد جێدە‌هێڵێت؟

وەرزش 09/05/2022

Alternate Text

رۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە یاریزانانەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی راگەیاندووە کە ئەگەر راهێنەری نوێی یانەکەی داوای لێبکات، بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکەدا دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی "THE SUN"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" چەند راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاماژەیان بەوەکردبوو کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی لەپلانیدایە لە بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی جێدە‌هێڵێت، بەڵام رۆناڵدۆ بە یاریزانانی تیمەکەی راگەیاندووە کە ئەگەر ئیریک تین هاج، راهێنەری نوێی یانەکە داوای لێبکات مانچێستەر یونایتد جێنا‌‌‌هێڵێت ".

کریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن ٣٧ ساڵ لە ژیانی وەرزشیدا پێنج جار نازناوی جامی پاڵەوانانی ئەوروپای لەگەڵ یانەکانی بەدەستهێناوە، یەکەمین نازناوی لەگەڵ یانەی مانچێستەری ئینگلیزی بووە، چوار نازناوەکەی دیکەشی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بووە، هەروەها بە تۆمارکردنی ١٤٠ گۆڵ لە ریزبەندی یەکەمی گوڵکاران لە مێژووی ئەو پاڵەوانێتییەدا، کە بەجیاوازی ١٥ گۆڵ لە پێش لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینیدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا