ژمارەی فۆڵۆەرسەکانی رۆناڵدۆ لە تویتەر ١٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

وەرزش 10/05/2022

Alternate Text

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو بە یەکێک لەو پێنج کەسایەتییە جیهانییەی خاوەنی زۆرترین فۆڵۆەرسن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر.

مالپەڕی "RT" بڵاویکردووەتەوە:" ژمارەی فۆڵۆوەرسەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی پرتوگالی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر گەیشتووەتە ١٠٠ ملیۆن کەس، بەوەش پێنجەم کەسە لە جیهاندا ئەو ژمارە زۆرەی لە فۆڵۆەرس هەبێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەئێستادا باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشتووتری ئەمەریکا خاوەنی ١٣١ ملیۆن فۆڵۆەرسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، جاستن بیبەر هونەرمەندی کەنەدیش ١١٤ ملیۆن فۆڵۆەرسە، دوای ئەویش هونەرمەندی ئەمەریکی کاتی پیری دێت کە ١٠٨ ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەیە، دواتریش خانمە هونەرمەندی ئەمەریکی ریهانایە، کە ١٠٦ ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەیە ".

هەر بەگوێرەی ئەو هەواڵە:" کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەپلەی دووەم دێت و خاوەنی ٤٠٠ ملیۆن فۆڵۆەرسە، لە فەیسبووکیش ١٥١ ملیۆن فۆڵۆوەرسی هەیە ".

پێشتر، رۆژنامەی "دەیڵی مەیڵ"ی بەریتانی ئاشکرایکردبوو:" لە هەر پۆستێکدا لە ئینستاگرام رۆناڵدۆ نزیکەی ١.٧ ملیۆن جنێ ئیسترلینی دەستدەکەوێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا