ڤیدیۆ.. سوپەرمان سەرقاڵی ئامادەکردنی خواردنی ئێرانییە

هەمەرەنگ 11/05/2022

Alternate Text

بەگوێرەی گرتە ڤیدۆییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، "سوپەرمان سەرقاڵی ئامادەکردنی خوانێکی ئێرانییە".
هێنری کاڤڵ ئەکتەری بەناوبانگی بەڕیتانی، کە رۆڵی سەرەکی لە زینجیرە فیلمەکانی سوپەرماندا بینیوە، گرتە ڤیدۆییەکی خۆی بڵاوکردەوە کە تیایدا بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی خۆیەوە خواردنێک ئامادە دەکات و لەناو گرتەڤیدۆییەکەشدا ئەو خواردنە دەردەکەوێت کە ئامادەی دەکات.

ئەمجۆرە خوانەش لەناو ئێرانییەکاندا خوانێکی باوە

بوگێرەی گرتەڤیدۆییەکە، خوانەکەی هێنری بریتییە لە مریشیکی برژاو، نانی ئامادەکراوە، برنجی سپی و زەرد، لەگەڵ خەیار و ماست، ئەمجۆرە خوانەش لەناو ئێرانییەکاندا خوانێکی باوە و یەکێک لە ماڵپەرە ئێرانییەکان بە ناوی عەرشە ئۆنلاین لەوبارەیەوە نووسیویەتی:" سوپەرمان سەرقاڵی ئامادەکردنی خوانێکی ئێرانییە".
هێنری کاڤڵ لە ئایاری ١٩٨٣ لە بەڕیتانیا لەدایکبووە و بە رۆڵی سەرەکی بەشداری چەندین فیلم و درامای بەناوبانگی جیهانی کردووە کەدیارترینیان زنجیرە فیلمەکانی سوپەرمان، باتمانvsسوپەرمان و زە ویچەرە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا