رۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ریاڵ مەدرید
هۆکاری گرێبەست نەکردنی یانە ئیسپانییەکە لەگەڵ ئێرلیک هالاند ئاشکرا دەکات.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و نزیک لە یانەی ریاڵ
مەدرید بڵاویکردەوە:" ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی پێکانە زۆرەکانی ئەم
وەرزەی ئێرلیک هالاندەوە بریاریداوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانە نەرویجییەکە واژوو
نەکات".
دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی کەریم بنزیمە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێکی دیکە لە
هۆکارەکانی گرێبەستنەکردنی نێوان هالاند و ریاڵ مەدرید، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستە
بەرزەی کەریم بنزیمە لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە پێشکەشیکردووە، هەروەها
هالاند خۆشی پێی باشتر بووە رووبکاتە یانەی مانچستەر سیتی نەک ئەوەی ساڵێکی دیکە
لە دۆرتمۆند بمێنێتەوە و پاشان رووبکاتە یانەی ریاڵ مەدرید".
شایەنی باسە دوێنێ بە فەرمی گرێبەستی نیوان
ئێرلیک هالاند و مانچستەر سیتی راگەیەندرا، پێشتر لەلایەن میدیاکانەوە بە رێژەیەکی
زۆر ناوی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریددا گرێ دەدا.