مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە

ئابوری 12/05/2022

Alternate Text

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دەدرێت كە مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاندووە:" ئەمڕۆ مووچەی زۆرینەی ئەو فەرمانگانە دەدرێت كە مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە و هەروەها هەفتەی داهاتوو تەواوی ئەو فەرمانگانە مووچە وەردەگرن كە مووچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە.

 ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم دەستی کردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا