پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی
مێشک رایگەیاند، هەستکردن بە سەرئێشە دوای نانخواردن بۆ چەندین هۆکار دەگەڕێتەوە،
کە یەکێکیش لەوانە تووشبوونی کەسەکەیە بە نەخۆشی شەکرە.
د. ئۆکسانا خامیتسیفا
پسپۆڕی نەخۆشییەکان مێشک و دەمار لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی " Ura.ru" سەبارەت بە هۆکارەکی
سەرئێشە دوای نانخواردن رایگەیاند:" هۆکارەکانی سەرئێشە دوای نانخواردن لە
کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بەڵام بە گشتی سەرئێشە دوای نانخواردن ئاماژەیە
بۆ چەند حاڵەتێک، کە حاڵەتەکان بریتیین لە، تووشبوونی کەسەکە بە نەخۆشی شەکرە، کاردانەوەی
کەسەکە بە خواردنی ژەهراوی بوو، یاخود هەستیاری بوونی کەسەکە بە خۆراکەکە".
زۆرینەی کاتەکان کە کەسەکان دوای نانخواردن دووچاری سەرئێشە دەبنەوە، ئاماژەیە بە توشبوونی کەسەکە بە نەخۆشی شەکرە
ئەوەشیخستەڕوو:"
زۆرینەی کاتەکان کە کەسەکان دوای نانخواردن دووچاری سەرئێشە دەبنەوە، ئاماژەیە بە
توشبوونی کەسەکە بە نەخۆشی شەکرەی و هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی پەنکریاسی ئەو
کەسە، چونکە کاتێک گرفتێک لە تەندروستی کەسەکەدا دروستدەبێت راستەخۆ کاردەکاتە سەر
بەرهەمهێنانی رێژەی ئەنسۆلین لە لاشەی ئەو کەسەدا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی
شەکر لە خوێنی کەسەکەدا و دواتریش رێژەکە کەمدەبێتەوە، کە ئەمەش وا لە کەسەکە
دەکات دووچاری سەرئێشە ببێتەوە".
هەندێک جار کەسەکە بەهۆی ژەهراوی بوونی خواردنەکەوە دووچاری سەرئێشە دەبێتەوە
دەشڵێت:" رەنگە
ئەو کەسانەی دوای نانخواردن دووچاری سەرئێشە دەبنەوە، هەندێک جار بەهۆی پێکهاتەی
خواردنەکەوەیە کە ئەگەری هەیە خواردنەکە ژەهراوی بووبێت، یاخود بەهۆی هەستیاری
بوونی کەسەکەوە بەو خواردنە، کە ئەمانەش هەمووی دەبنە هۆکاری دروستبوونی سەرئێشە
لە کەسەکەدا".