بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی
گەنجێکی راگەیاند، کە بە ئۆتۆمبێلە بێ تابلۆکەی لە جۆری " دۆج چارجەر"
هاوڵاتییانی بێزارکردبوو.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر
ئاگادارکرایەوە، لە بوونی حاڵەتێکی بێزارکردنی هاوڵاتییان لە شەقامی ٣٠ مەتری،
راستەخۆ تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاگوزاری گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت گەنجێک
بە ئۆتۆمبێلێکی بێ تابلۆ لە جۆری ( دۆج چارجەر) هەڵساوە بە بێزارکردنی هاوڵاتییان
لەسەر ئەو شەقامە، بەوهۆیەشەوە دەستبەجێ گەنجەکە دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر
ئۆتۆمبێلەکەدا".
تۆمەتبارەکە رادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان دزینی ئۆتۆمبێل کراون
ئەوەشیخستەڕوو:" لە ئێستادا تۆمەتبار (
م. ک. ح) و ئۆتۆمبێلەکەی بە مەبەستی گرتنەبەری رێککاری یاسایی بەرامبەری، رادەستی
نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل کراون".