ئەنجومەنی ئاسایش کوشتنی شیرین ئەبوعاقیلە ئیدانە دەکات

جیهان 14/05/2022

Alternate Text

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، هەموو ئەندامانی ئەنجومەن کوشتنی رۆژنامەوان، شیرین ئەنوعاقیلە، پەیامنێری کەناڵی جەزیرە ئیدانە دەکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاوکرایەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت:" سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بە توندی ئیدانەی کوشتنی شیرین ئەبوعاقیلە، پەیامنێری کەناڵی و هەروەها برینداربوونی رۆژنامەوانێکی دیکە لە جینین لە کاتی رووماڵی جەنگدا دەکەن".

هەروەها، لە بڵاوکراوەکەدا سەرجەم ئاندامانی ئەنجومەن داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و ورد و شەفافیان کرد لە دۆسیەی کوشتنی ئەو ژنە رۆژنامەوانەدا، پێداگریشیان کرد کە دەبێت لایەنی بەرپرسیار دیاریبکرێت.

لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا هاتووە:" ئەنجومەنی ئاسایش جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت رۆژنامەوانانیش هاوشێوەی کەسانی مەدەنی لە کاتی جەنگدا بپارێزرێن، ئەنجومەنیش بە وردی چاودێری دۆسیەکەی شیرین ئەبوعاقیلە دەکات".

شایەنی باسە، ئەمە دەبێتە یەکەم جار لە مێژووی ئەنجومەنەکەدا کە لەسەر کوژرانی رۆژنامەوانان بێنەدەنگ و ئیدانەی تاوانەکە بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا