تەندروستی هەولێر ژمارەیەک گۆڕانکاری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لە دەزگاکانی دیکەی تەندروستی، لەمەودوا گشت رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا پێشوازییان لێدەکرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و بەردەوامبوونی خزمەتگوزاری گشتی لە دامەزراوەکانی دیکەی تەندروستی بڕیاردراوە بەشی پێشوازی لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی نۆژەنبکرێتەوە، بۆیە لەمەودوا پێویستە هاوڵاتییان ئاگاداری ژمارەیەک گۆڕانکاری بن لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر لە کاتی روودانی رووداوێکی نەخوازراودا، کە گۆڕانکارییەکان بریتیین لەمانە:
١. سەرجەم رووداوەکان لە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و فریاکەوتنی ڕۆژئاوا پێشوازی لێدەکرێت

۲. سەرجەم حاڵەتەکانی شکان لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر چارەسەریان بۆ دەکرێت
۳. نەشتەرگەری گشتی دەچێتە نەخۆشخانەی ئێمرجنسی و فریاکەوتنی رۆژئاوا
٤. ئەو نەخۆشانەی کەوا پێویستیان بە بەشی هەناو هەیە لەنەخۆشخانەی ئێمرجنسی و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا و نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەلات چارەسەریان بۆ دەکرێت
٥.  بەشی چارەسەری جوانکاری لە فریاکەوتنی رۆژئاوا دەبێت جگە لەبەشی سوتان
٦.نۆرینگەی دەرەکی لەگەڵ بەشی ڕاوێژکاری بەیانیان له فریاکەوتنی ڕۆژهەڵات دەمێنێتەوە
۷. نەخۆشانی پێویستیان بە بەشی چاو، قورگ، لوت و گوێ سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوا بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا