راوێژکارێکی کازمی: یاسایی ئاسایشی خۆراک لە بەرژەوەندی هەژارانە و نرخی کاڵاکانیان بۆ کەمدەکاتەوە

عێراق 14/05/2022

Alternate Text

راوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، یاسای ئاسایشی خۆراک لە بەرژەوەندی هاوڵاتییانی هەژارە و نرخی کاڵا و خۆراکەکانیان لە بازاڕەکاندا کەمدەکاتەوە، دەشڵێت، یاساکە رووبەڕووی هەژاری دەبێتەوە و هەوڵدەدات رێژەی هاوڵاتییانی هەژار لە عێراق کەمبکاتەوە.

 مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی فەرمی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکەکان لەناو بازاڕەکاندا ئاماژەی بەوەکرد:" بەرزبوونەوەی نرخەکان یاخود هەڵئاوسان لە عێراق پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا هاوردەکراوەکانەوە هەیە، عێراق-ش پشت بە کاڵا و خۆراکی هاوردە دەبەستێت و لە جیهانیشدا بەهۆی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە نرخەکانی بە تەواوی بەرزبوونەتەوە".

عێراق دەیەوێت لە رێگەی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراکەوە هەژاری لەناوبەرێت

ئەوەشیخستەڕوو:"سیاسەتی دارایی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان یاخود بەرزبوونەوەی نرخەکان بریتییە لە پرۆژە یاسایی ئاسایشی خۆراک، کە یاسایەکە دەتوانێت پشتگیری فراوانی نرخی ماددە خۆراکییەکان بکات و رووبەڕووی هەژاری ببێتەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسایی  پشتیوان فریاگواری ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی، لەسەر داوای فراکسیۆنەکان دواخرا بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەبارەی یاساکەوە بکرێت".
 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا