لەبارەی خواردنەوەی قاوەوە هۆشداری بە پیاوان دەدرێت

تەندروستی 14/05/2022

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوی دەریخستووە، زۆر خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی کۆلێسترۆڵ.
بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری ئۆبن هارت بڵاوکراوەتەوە، زۆر خواردنەوەی قاوە کاریگەری گەورە لەسەر کۆلیسترۆڵی جەستەی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتیش بۆ پیاوان.

رێژەی کۆلێسترۆڵی خراپ  لە خوێنی لاشەیاندا بەرزدەکاتەوە

هەر بەپیی توێژینەوەکە، ئەگەر پیاوان سێ بۆ پینج کوپ قاوە بخۆنەوە، رێژەی کۆلێسترۆڵی خراپ  لە خوێنی لاشەیاندا بەرزدەکاتەوە.
هاوکات توێژەرانی زانکۆی جەمسەری باشوور دوای توێژینەوەیەک کە لە وڵاتی نەرویج ئەنجامدراوە، رایانگەیاندووە، زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوەدا ئەگەری هەیە زیانی بچووک و گەورە بە تەندروستی مرۆڤ بگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا