پسپۆڕێکی زانستی خۆراک رایگەیاند، مریشکی کوردی وێڕای
ئەوەی تام و چێژی بە بەراورد بە مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان زیاترە لە رووی سوود
گەیاندنیشەوە بە تەندروستی مرۆڤ چەند سوودێکی گرنگی هەیە لەوانەش، سەرچاوەیەکی
گرنگە بۆ دابینکردنی پرۆتین بۆ لەشی مرۆڤ و دەتوانێت رێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری خوێن
بە هاوسەنگی بهێڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا مرۆڤەکان بە گەنجی دەهێڵێتەوە.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەی لە نووسینێکیدا سەبارەت بە
سوودەکانی مریشکی کوردی بە بەراورد بە مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان ئاماژەی
بەوەکرد:" مریشکی کوردی هەمیشە لە مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان خواستی زیاتر
لەسەرەو بە بەراوردکردنی تام و چێژیشیان هەمیشە مریشکی کوردی براوەدەبێت، سەرباری
سوودە تەندروستییەکانی کە چەند سوودێکی گرنگ بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، کە
بریتیین لەمانە:
١-رێژەی کۆلیسترۆڵ و چەوری کەم تێدایە و دەتوانێت سوود
بەوکەسانە بگەیەنێت کە نەخۆشییەکانی دڵ، فشاری خوێن، چەوری خوێن، شەکرەیان هەیە
٢- سەرچاوەیەکی بەهێزی پڕۆتینە بۆ بنیاتنانی مسولکەکان
٣- هیچ هۆرۆمۆن و ماددەیەکەی زیان بەخشتی تێدانییە
٤- یەکێکە لە سەرچاوە گرنگەکانی ئاسن بۆ لەشی مرۆڤ و رۆڵێکی
بەرچاوی هەیە لە گەشەکردنی منداڵاندا
٥- دەتوانێت پێست و رووخساری مرۆڤەکان بە جوانی
بهێڵێتەوە و رێگری لە پیربوونیان بکات
٦- زیادکردنی وریای و بەهێزکردنی مێشکی مرۆڤەکان، لەگەڵ
رێگریکردن لە نەخۆشی زەهایمەر
٧- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش
٨- دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکانی D،B1،B2،B3،B6،B12".
ئەوەشیخستەڕوو:"
وێڕای ئەوەی مریشکی کوردی چەند سوودێکی بەرچاوی هەیە، بەڵام کەسانێک ناتوانن بیخۆن
یاخود دەتوانن بەرێژەیەکی زۆرکەم بیخۆن، کە بریتیین لەمانە:
١- ئەو کەسانەی نەخۆشی
دەردە شاهانەیان هەیە
٢- ئەو کەسانەی نەخۆشی PKU
٣- ئەو کەسانەی گورچیلەیان بۆ پاکدەکرێتەوە
٤- ئەو کەسانەی هەستیارییان بە گۆشتی مریشک هەیە".