دەستەی سەلامەتی خۆراکی ئەوروپی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنەوەی قاوە دەکەن باشتروایە لە رۆژێکدا سێ تا پێنج کوپ قاوە بخۆنەوە.
دەستەی سەلامەتی خۆراکی ئەوروپی بڵاویکردووەتەوە:" سەرباری ئەوەی قاوە دەوڵەمەندە بە کافیین و سودێکی زۆری هەیە بۆ چالاککردنی مێشک و بەئاگابوون هەیە، بەڵام دەبێت زیاد لە پێویست نەخورێتەوە، لەبەر ئەوەی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئالوودەبوون بەو خواردنەوەیە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" باشتروایە ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنەوەی قاوە دەکەن لە رۆژێکدا سێ تا پێنج کوپ بخۆنەوە ".