پسپۆڕانی تەندروستی باسلەوەدەکەن کە سەرجێیکردن بۆ ژنانی دووگیان ئەگەر بە
وریاییەوە ئەنجامبدرێت هیچ زیانێکی بۆ کۆرپەکەی سکی نابێت، بەڵکو هەندێکجار
سوودیشی بۆ ژنەکە دەبێت.
گۆڤاری "حياتك" بڵاویکردووەتەوە:" حەزی سێکسی لای ژنانی
دووگیان لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی لەدایکبوونی گۆرپەکەی کەمتر دەبێت، ئەگەریش بە
وریاییەوە ئەو کارە ئەنجامبدرێت هیچ زیانێک بە تەندروستی گۆرپەکە ناگەیەنێت
".
بەگوێرەی گۆڤارەکە سەرجێیکردن بەمشێواز و لەم کاتانەکەدا زیان بە تەندروستی
گۆرپەکە دەگەیەنێت:
١-شێوازی سەرجێیکردن
پێویستە شێوازی سەرجێیکردن بۆ ژنە دووگیانەکە گونجاو بێت و فشار نەکەوێتە
سەر گورپەکە.
٢-هەوکردنی ئەندامی زاوزێی پیاوان
سەرجێیکردن لەکاتی هەوکردنی ئەندامی زاوزێی پیاوان دەبێتە هۆی گواستنەوەی
بۆ رەحمی ژنەکە.
٣-خوێنبەربوونی رەحم
لەکاتی خوێنبەربوونی ژنان و هەستکردن بە ئازار لەلایەن ژنانەوە، دەبێت ژن و
پیاوەکە لە سەرجێیکردن رابوەستن.
٤-سەرجێیکردن لەکاتی نەگونجاو
پێویستە ژنان لە یەکەم و دووەم مانگی دووگیانبوونیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان
سەرجێی نەکەن.
٥-راوێژکردن بە پزیشک
ئەگەر پزیشک ئامۆژگاری هاوسەرەکانی کرد بۆ ماوەیەک سەرجێی نەکەن بە واتای
ئەوە نایەت کە ناتوانن تەواوی ماوەی دووگیانبوونی ژنەکە ئەو کارە ئەنجامبدەن.