تۆماس مولەری ئەڵمانی ستایشی کریستیانۆ
رۆناڵدۆی پڕتوگالی دەکات و دەڵێت، جوڵەکانی ئەو یاریزانە باوەڕپێنەکراوە و بە
دیاردە لە ناو جیهانی تۆپی پێدا ناویدەبات.
تۆماس مولەر-ی ئەڵمانی
و هێرشبەری یانەی بایرن میونشن لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ESPN سەبارەت بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ-ی
پڕتوگالی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند:" جوڵەکانی کریستیانۆ
باوەڕپێنەکراوە بە تایبەتی کاتێک خۆی بەرزدەکاتەوە بۆ ئەوەی بە سەر گۆڵ
تۆماربکات".
ئەوەشیخستەڕوو:"
هەموومان لە جیهانی تۆپی پێدا دەزانین کریستیانۆ یاریزانێکی نایاب و کەم وێنەیە،
ئەو لە دەرکەوتن و جووڵە وەرزشییەکاندا دیاردەیە".
جەختیشیکردەوە:"
هیچ یاریزانێک ناتوانێت هاوشێوەی کریستیانۆ ئاستی بەرز لە یاریدا بنوێنێت، گەر
هاوشێوەی ئەو بەردەوام لە وەرزشکردن نەبێت، کە ئەوەش وایکردووە ئەو یاریزانە بەو
ئاستە بەرزەی بەردەوامبێت لە یاریکردن و ئەو ژمارە زۆرەی گۆڵ تۆماربکات".
سەبارەت بە
بەراوردکردنی کریستیانۆ بە میسی دەشڵێت:" ئەو دوو یاریزانە لە ئاستێکی جیاواز
لە یاریزانانی دیکە کێبڕکێ لە نێوانیاندا هەیە و ناتوانین بەراوردیان بکەین".