ئاژانسێکی وەرزشی: مێسی دەیەوێت یانەیەک لە ئەفسانەیەکی تۆپی پێ بکڕێتەوە

وەرزش 17/05/2022

Alternate Text

ئاژانسێکی وەرزشی رایگەیاند، لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، دەیەوێت چەند پشکێکی یانەی ئینتەرمیامی ئەمەریکی بکڕێتەوە، کە ئەفسانەی تۆپی پێ دەیڤید بێکهام خاوەندارێتی دەکات.

 ئاژانسی"بین سپۆڕت" لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئێستادا لیۆنێل میسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان پلانی هەیە، ٪٣٥ی پشکەکانی یانەی ئینتەرمیامی ئەمەریکی بکڕێتەوە، کە ئەفسانەی تۆپی پێی دەیڤید بێکهام خاوەندارێتی دەکات".

رەنگە مێسی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات

ئەوەشیخستەڕوو:" ئەگەر مێسی لە کڕینی پشکەکانی یانە ئەمەریکییەکە سەرکەوتووبوو ئەوە بە ئەگەرێکی زۆرەوە وەرزی هاوینی ساڵی داهاتوو پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات".
لەلایەکی دیکەشەوە، گۆڤاری " فۆڕبێست" لە راپۆڕتێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" لیونێل مێسی توانیوویەتی زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن یۆرۆ لەماوەی ١٢ی مانگی رابردوو کۆبکاتەوە، کە هەر ئەو هۆکارەش بووەتەوە هۆی ئەوەی بیر لە خاوەندارێتی یانەیەک بکاتەوە".

   

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا