پارێزگاری سلێمانی: مووچەی ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت

ئابوری 17/05/2022

Alternate Text

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی دەوروبەری لەکاتی خۆیدا دابەشدەکرێت و حکومەتی هەرێمیش بڕیاریداوە کاری لە پێشینەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان بێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەر و مامۆستایانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و  هەڵەبجە وئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان بەپێی ئەو لیستە دەبێت کە وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە".

کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێم دابینکردنی مووچە دەبێت

ئەوەشیخستەڕوو:" حکومەتی هەرێم بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیاریداوە، کاری لە پێشینەی دابینکردنی مووچە بێت بۆ مووچەخۆران پاشان بۆ خەرجییەکانی دیکە، لەگەڵ ئەوەشدا ٨٢ ملیار دیناری رەوانەی سلێمانی کردووە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی و فەرمانبەرانی بەشێک لە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان کرد و خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا