وێڕای ئەوەی چەوری لە لەشی مرۆڤدا پارێزگاری
لە کۆئەندامەکانی ناوەوی جەستە دەکات و وەکو سەرچاوەیەکی گرنگی وزە بۆ ئەنجامدانی
چالاکییە رۆژانەکانی مرۆڤ دادەنرێت، زۆربوونی رێژەی چەوری لە لەشدا زیان بە
تەندروستی مرۆڤەکان دەگەیەنێت و دووچاری نەخۆشیییەکانی دڵ و دەروونیان دەکاتەوە.
ماڵپەڕی " روسیا تودەی" لە
راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە مەترسییەکانی زۆربوونی رێژەی چەوری لە لەشدا ئاماژەی
بەوەکرد:" چەوری لە جەستەی مرۆڤدا وەک پارێزەری کۆئەندامەکان و سەرچاوەی وزە
بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی رۆژانە دادەنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرخواردنی و
زیادبوونی لە لەشی مرۆڤدا دەبێتە هۆی تووشبوونی کەسەکە بە نەخۆشییەکانی دڵ و
دەروون، جگە لەوەی دەبێتە هۆی قەڵەوبوونی کەسەکە و شێواندنی لەشولاری".
ئەوەشیخستەڕوو:" ئەو کەسانەی لەماوەی
رابردوو رێژەیەکی زۆر چەوریان خواردووە و لە ئێستادا رێژەی چەوری لەلەشیاندان
بەشێوەیەکی بەرچاوە بەرزە دەتوانن لە رێگەی ئەنجامدانی چەند چالاکییەکەوە رێژەی چەوری لە
لەشیاندا کەمبکەنەوە و کێشیان داببەزێنن، کە بریتیین لەمانە:
١- وەرزشکردن بۆماوەی ١٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا
وەک ( راکردن، مەلەکردن، پیاسەکردن، بەرزکردنەوەی قورسایی لەناو ئاودا و پیاسەکردن)
٢- وازهێنان لە جگەرە کێشان و نێرگەلە کێشان
٣- کەمکردنەوەی خواردنەوەی خواردنەوە
کحولییەکان
٤- پشوودانی پێویست
٥- بەکارنەهێنانی مۆبایل لەکاتی
نانخواردندا".