لیژنەی دادوەری سەر بە یەکێتی تۆپی پێی جیهان
ناوی ئەو ناوبژیوانانەی بڵاوکردەوە کە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر
بەڕێوەدەبەن و شەشیان ژنن.
ماڵپەڕی "RT"
بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ لیژنەی دادوەری یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) ناوی
٣٦ ناوبژیوانی مەیدان و ٦٩ یاریدەدەری ناوبژیوان و ٢٤ ناوبژیوانی ڤیدیۆی
بڵاوکردەوە، کە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ بەڕێوەدەبەن و لەو ژمارەیە شەش
ناوبژیوانیان ژنن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بۆ یەکەمینجارە لە مێژوودا ناوبژیوانی ژن بۆ
یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێ دیاری بکرێت ".
بڕیارە جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەر لە رۆژی ٢١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ
بەڕێوەبچێت و ١٨ی کانوونی یەکەم کۆتایی پێبێت.