لە تورکیا کچ و کوڕێک لە کەناری دەریای ئیزمیر ویستیان لاسایی دیمەنێکی نێو فیلمی تایتانیک بکەنەوە، لەئەنجامدا هەردووکیان کەوتنە ناو ئاوەکە و کوڕەکە خنکا.
ماڵپەڕی " امارات اليوم " بڵاویکردووەتەوە:" لە تورکیا کوڕیک بەناوی فۆرکان سیفچی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا بەناوی ماین دینار چوونە کەناری دەریای ئیزمیر و خۆیان بە پەرژینی کەناری ئاوەکە هەڵواسیوە و ویستوویانە لاسایی دیمەنی باوەشی دوو ئەکتەری نێو فیلمی بەناوبانگی تایتانک بکەنەوە، بەڵام هەردووکیان کەوتنە ناو ئاوەکە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" کچەکە لەلایەن کەسێکەوە رزگارکرا کە لەوکاتەدا لەو شوێنە بووە، بەڵام کوڕەکە نەیتوانی رزگاری بێت و خنکا ".