لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سعودییە خوێندکارێک پارچەیەک لاستێک قوتدەدات و بەهۆیەوە تەنگەنەفەس دەبێت، مامۆستاکەشی بەخێرایی رزگاری دەکات.
رۆژنامەی "البيان" ڤیدیۆیەکی لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە، کە لە ناو قوتابخانەیەکی ئەهلی شاری ریازی پایتەختی سعودییە تۆمارکراوە و تێیدا خوێندکارێک لەناو پۆلدا پارچەیەک لاستیک قوتدەدات و توشی تەنگەنەفەسی دەبێت، مامۆستاکەشی بەخێرایی فریای دەکەوێت و لەرێگەی فریاگوزاری خێراوە ئەو پارچە لاستیکەی لە قوڕگی خوێندکارەکە دەرکرد و رزگاری کرد.
لەبەرامبەر ئەو کارەشدا ئیدارەی قوتابخانەکە خەڵاتی رێزلێنانی بەو مامۆستایە بەخشی.