رۆژنامەیەکی ئیسپانی رایگەیاند، لە ئێستادا تۆنی کروز یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید دانووستانەکانی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەی راگرتووە و بڕیاری نەداوە کە لەگەڵ ئەو یانە شاهانەیە بەردەوام دەبێت یاخود نا.
رۆژنامەی مارکا-ی ئیسپانی لە هەواڵێکیدا سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندی نێوان تۆنی کروسی ئەڵمانی و ریاڵ مەدرید باسیلەوەکرد:" لە ئێستادا ئەو یاریزانە ئەڵمانییە سەرجەم گفتوگۆ و دانووستانەکانی سەبارەت بە نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەکەی راگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە مانەوەی لە ریاڵ مەدرید یاخود بەجێهێشتنی ئەو یانەیە نەداوە".
تۆنی کروس لە ریاڵ مەدرید بەختەوەرە
ئەوەشیخستەڕوو:" تۆنی کروس لە ریاڵ مەدرید بەختەوەرە و هیواخوازە تاوەکو وادەی وازهێنانی لە تۆپی پێ لەگەڵ ئەو یانەیەدا بەردەوام بێت".
راشیگەیاند:" یاریزانە ئەڵمانییەکە نایەوێت بە ئاستێکی نزمەوە لە یاریکردن بەردەوامبێت لە داهاتوودا، هەربۆیە دەیەوێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت لە یاریکردن لەگەڵ ئەو یانەیەدا ئەوکات بڕیار لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بدات".