ھونەرمەند سەمیر سەبری کۆچی دواییکرد

هەمەرەنگ 20/05/2022

Alternate Text

 سەمیر سەبری ھونەرمەندی ناوداری میسری لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی قاھیرەی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆچی دواییکرد.

ماڵپەڕی "اليوم السابع"ی میسڕی بڵاویکردووەتەوە:" سەمیر سەبڕی ھونەرمەندی ناوداری میسری دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی دڵ بەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە ھۆتێلەکانی شاری قاھیرە لەتەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دواییکرد ".

دوایین دەرکەوتنی ھونەری سەمیر سەبری لە زنجیرە درامای "فلانتینۆ" بوو، کە تێیدا ھونەرمەند عادل ئیمامیش بەشداری کرد و لە مانگی رەمەزانی پێشووتر پەخشکرا.

سەمیر سەبڕی لە ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتیدا وەک پێژەری ھەواڵ بەشی زمانی ئینگلیزی لەیەکێک لە رادیۆکانی میسر دەستی بە کارکردن کرد، دواتر لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوو روویکردە جیھانی ھونەری و دەستی بە کاری نواندن کرد و لە چەندین فیلم و دراما رۆڵی بینیوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا