شاعیری ناوداری عێراقی موزەفەر نەواب لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بەهۆی
نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
وەزارەتی رۆشنبیری عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ
هەینی، موزەفەر نەواب، شاعیری ناوداری وڵاتەکەمان پاش ململانێیەکی سەخت لەگەڵ
نەخۆشیدا لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی فێرکاری شارققە لە ئیمارات کۆچی
دواییکرد".
موزەفەر نەواب لەناوناچێت و هەمیشە زیندووە لە هزری هەموو ئەوانەی کە شعرەکانی دەڵێنەوە
هاوکات لەوبارەیەوە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری
عیراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی راستگۆیانە
هەڵوێستی سیاسیی و ویژدانیی خۆیان چاندووە، لە یادەوەری گەلدا دەمێننەوە، بەوهۆیەشەوە
موزەفەر نەواب لەناوناچێت و هەمیشە زیندووە لە هزری هەموو ئەوانەی کە شعرەکانی
دەڵێنەوە".
موزەفەر نەواب لە ساڵی ١٩٣٤ لە بەغدای
پایتەختی عێراق لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر و هونەردۆست لەدایکبووە.