نیشانەکانی سەرئێشەی مەترسیدار چین؟

تەندروستی 21/05/2022

Alternate Text

سەرئێشە دەتوانێت زۆر بە ئازار بێت، دەتوانێت بەردەوام بێت یان دووبارە ببێتەوە کە لە هەندێک حاڵەتدا دەتوانرێت بە پشوودان، خواردنی شلە یان دەرمانی بێ بەرامبەر رزگار بکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند جۆرێکی سەرئێشە کە بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی سادە کۆتایی نایەت و پێویستی بە دەستتێوەردانی زیاتر هەیە.
ماڵپەڕت " تایمز ئۆف ئینیدیا" لە راپۆڕتێکیدا لە زاری سۆمیا ئێم پسپۆڕی راویژکاری دەمار لە هیندستان رایگەیاند:" زۆر کەس بە بەردەوامی تووشی سەرئێشە دەبن، هەندێک جاریش کە دووچاری ئەو ئازارە دەبنەوە وەک سەرئێشە ئاساییەکان نییە و سروشتی ئازارەکەیان جیاوازە وەک زیادبوونی ئازارەکەو مانەوەی زیاتری لە جەستەی مرۆڤەکەدام کە پێویستە لەو حاڵەتانەدا هاوڵاتییان سەردانی نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر".
سەبارەت بە نیشانە مەترسیدارەکانی سەر ئێشە ئەوەشیخستەڕوو:"نیشانە مەترسیدارەکانی سەرئێشە بە زۆری لە دوای تەمەنی ٥٠ ساڵییەوە لە مرۆڤەکاندا دەردەکەون، کە خۆیان لە زیادبوون و گۆڕانکاری لە شێوازی سەرئێشەکەدا دەبیننەوە، کە دەتوانین لە هەندێک حاڵەتدا مەترسیدارییەکەی لەگەڵ نەخۆشی ئایدز و شێرپەنجە بەراوردبکەین، کە نیشانەکان بریتیین لەمانە:
١-کەمبوونەوەی مەودای بینین
٢- سكچوون.
٣- تێکدانی کاتەکانی خەو و ئەستەمکردنی ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانە
٤-رشانەوە
٥-سستکردنی ئەندامەکانی لەش
٦- تێکدانی شێوازی ئاخاوتن
٧- چارەسەرنەبوونی سەرئێشەکە بە خواردنی ئازارشکێن و پشوودان".
دەشڵێت:" هیچ بەڵگەیەکی بەهێز نییە کە بۆچی سەرئێشە لە مرۆڤدا روودەدات، بەڵام دەکرێت بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بێت لەوانە دڵەڕاوکێ، نەخۆشی شەقیقە، برسێتی، نیگەرانی، کەمخەوی یان زیادەڕۆیی لە خەوتن".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 50 خولەک پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا