وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، حاڵەتێکی
گیان لەدەستدان و چوار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە بەغدا تۆمارکرا.
د.سەیف
بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایکرد:" ژمارەی تووشبووان ٩٠
کەسی تێپەڕاندووە و ١٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە، بەڵام عێراق نەگەیشتووەتە
قۆناغی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەو پێیەی تای
خوێنبەربوون لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زۆرینەی ئەو کەسانەی تووشی
نەخۆشییەکە بوون، قەساب و گۆشتفرۆشن ".
هاوکات، محەمەد جابر، پارێزگاری بەغدا باسی
لەوەکردووە:" لە بەری رەسافەی بەغدا دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون
تۆمارکراوە، لە بەری کەرخیش دوو حاڵەتی تووشبوون و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان بە
پەتاکە تۆمارکراوە ".