بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی بابل هۆشداری
بە هاوڵاتییان دەدات بەهۆی ناجێگریی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە لە ماڵەکانیان
بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی بابل لە
راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە:" بەهۆی ناجێگری کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە
داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لە ماڵەکانیان بمێننەوە بۆ حاڵەتی زۆر گرنگدا نەبێت
نەچنە دەرەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە:" پێویستە هاوڵاتیان سپرای تەنگەنەفەسی و
دەرمانیان لە ماڵەوە هەبێت، بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەدانیان
هەیە و توشی تەنگەنەفەسی دەبن، هەروەها پێویستە دەمامک بەکاربهێنن."
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" بەهۆی کەمبوونەوەی مەودای
بینین پێویستە شۆفێران بە وریاییەوە شۆفێری بکەن و لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان
دابگیرسێنن."