پزیشکێکی پسپۆڕ ئاماژەی بەوەکرد، خواردنی
ڤیتامینەکان سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت و هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی کێش.
دکتۆر زەهرە بافلوفا، پسپۆڕی غودەی دەرەقی
بە ئاژانسی "سپۆتنیک"ی روسی راگەیاندووە:" زۆربەی کەسەکان ڤیتامین
وەک تەواوکەری خۆراکی بەکاردەهێنن، ئەوەش سودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و حەزی
خواردن زیاد دەکات، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادکردنی کێش ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەندێک کەس
پێیانوایە کە ڤیتامین کالۆری لە لەش زیاد دەکات بۆیە کێشیش زیاد دەکات، بەڵام لە
راستیدا ئەو بۆچوونە هەڵەیە هۆکاری زیادکردنی کێش لەدوای خواردنی ڤیتامین پەیوەستە
بە زیادبوونی حەزی خواردن ".