توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە تاکو ساڵی
٢٠٣٠ چەند پیشەیەک هەن لەناودەچن و رەنگە بەهۆیەوە کەسانێکی زۆر بەبێ کار
بمێننەوە.
ماڵپەڕی "ئاراجیک" توێژینەوەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و باسی
لەوەکردووە:" رەنگە زۆربەمان حەز و خولیامان بۆ پیشەیەک هەبێت و پێویستمان
بەوە بێت پێش دەستکردن بەو کارە کاتی خۆمانی پێ ببەخشین و ئەزموونی تێدا پەیدا
بکەین، بەڵام پێویستە بە وریاییەوە لە داهاتووی خۆمان بڕوانین، چونکە چەند پیشەیەک
هەن رەنگە بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە نەمێنن و لەئەنجامدا کەسانێکی زخۆر بێ کار
بن ".
ئەو پیشانەی لەدوای ساڵی ٢٠٣٠ مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بریتین لەمانە:
-کاشێر:
سەرباری ئەوەی لەئێستادا لە زۆربەی مۆڵ و فرۆشتگاکاندا کارمەندی کاشێر
هەیە، بەڵام رەنگە چەند ساڵێکی دیکە ئەو پێشەیە نەمێنێت، لەبەر ئەوەی سیستمی
پارەدان دەبێتە ئەلیکترۆنی و دراوی ئەلیکترۆنی شوێنی دراوی کاغەزی دەگرێتەوە
-کارمەندی کتێبخانە
بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای و دەرکەوتنی سۆشیال میدیا و کتێبی ئەلیکترۆنی
مەترسی لەسەر نەمانی کارمەندی کتێبخانە هەیە، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا کتێبی
ئەلیکترۆنی پەیدا بووە و خوێنەران تاقەتی خوێندنەوەی کتێبی کاخەزیان نەماوە.
-شێفی ئامادەکردنی خواردنی خێرا
لەبەشێک لە خواردەمەنییەکانی خواردنی خێرا ئەو خواردنانە لەلایەن رۆبۆتەوە
ئامادە دەکرێن و رەنگە چەند ساڵێکی دیکە خواردەمەنییەکان پێویستیان بە شێف نامێنێت
-ناوبژیوانی تۆپی پێ
ئەگەر حەز و خولیایەکی زۆرت بۆ یاری تۆپی پێ هەبوو هەرگیز بیر لەوە مەکەوە
ناوبژیوانی بکەیت بە پیشە بۆ داهاتووت، لەبەر ئەوەی ناوبژیوانی ئەلیکترۆنی شوێنیان
دەگرێتەوە، بۆ نمونە لەئێستادا یەکێک لە ناوبژیوانانی یارییەکە بووەتە کامێرا، کە
بە ناوبژیوانی ڤیدیۆ (ڤار) ناسراوە.