ناکۆکی دەکەوێت نێوان سەحەر قوڕەیشی و ئەمیر تەتەلو

هەمەرەنگ 22/05/2022

Alternate Text

لەپاش تێپەڕینی تەنها دوو مانگ بەسەر هاوسەرگیرییەکەیان، ناکۆکی کەوتووەتە نێوان سەحەر قوڕەیشی و ئەمیر تەتەلو.

 من هەڵەم کرد کە جارێکی دیکە چوومەوە ناو پەیوەندییەکی سۆزداری

 ئەمیر تەتەلو گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە بووەتە جێی سەرنجی میدیا ئێرانییەکان ئاماژەی بەوەکردووە:" من هەڵەم کرد کە جارێکی دیکە چوومەوە ناو پەیوەندییەکی سۆزداری، هەرگیز کەس بۆی نییە لە ماڵەکەی مندا هاوار بکات و رەفتاری نابەجێ و نەشیاوم بەرامبەر بنوێنێت".

 بە بڕوای من خانەوادەکەی سەحەر دەبوو سەرەتا کچەکەیان جوان پەروەردە بکەن

باسیلەوەشکرد:" بە بڕوای من خانەوادەکەی سەحەر دەبوو سەرەتا کچەکەیان جوان پەروەردە بکەن، ناکرێت کە منیش خراپ بم وەک هەر چوار هاوسەرەکەی پێشووی، ئاخر من خۆ یەکەم هاوسەری ژیانی نیم".

قوڕەیشی ئالودەیە و ئەگەر رۆژێک ماددەی هۆشبەری دەستنەکەوێت ئەو دەبێتە کەسێکی دیکە

لە بڵاوکراوەیەکی دیکەیدا گۆرانیبێژە ئێرانییەکە ئاشکرایکردووە:" من بەڕاستی ئەم بارودۆخەم بەدڵ نییە، لەمە بەدوا من سەڵتبوونی خۆم رادەگەیەنم، سەحەر قوڕەیشی ئالودەیە و ئەگەر رۆژێک ماددەی هۆشبەری دەستنەکەوێت ئەو دەبێتە کەسێکی دیکە، منیش خۆم ئالودەم لەو خراپتر، داوا لە خانەوادەکەی سەحەر دەکەم بێن بۆلای و بیبەنەوە".

من بە عەشق ئالودەم

هاوکات بەشیک لە میدیا ئێرانییەکان باسلەوەدەکەن، سەحەر قوڕەیشی بە ستۆرییەک لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاساییبوونەوەی دۆخەکەی نێوان خۆیی و ئەمیری راگەیاندووە و وەک داوای لێبوردنێکیش، نووسیوییەتی:" من بە عەشق ئالودەم، لەبەردەمی ٨٠ ملیۆن کەسیشدا ئەمە دەڵێم و لەگەڵ هەستەکانمدا دەمێنمەوە، خۆشمدەوێیت".
شایەنی باسە لە دواین کۆنسێرتی خۆیدا کە لە تورکیا بەڕێوەچوو، ئەمیر تەتەلو سەحەر قوڕەیشی ئەکتەری دیاری ئێرانی وەکو هاوسەری خۆی ناساند، تەنها نزیکەی دوو مانگ بەسەر هاوسەرگیرییەکەیاندا تێپەڕیوە و وەکو دەردەکەوێت لە ئێستادا کێشە کەوتووەتە نێوانیان، هەندێک میدیای ئێرانی باسلەوەدەکەن ئەمیر تەتەلو باری دەروونی تەواو نبییە  و سەحەریش کەسێکی ئالودەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا