پسپۆڕێکی زانستی خۆراک "باشترین" جۆرەکانی خۆراک بۆ منداڵان لە وەرزی هاویندا دەخاتەڕوو، دەڵێت، پێویستە منداڵان دووربکەونەوە لە شەونخونی و درەنگ لە خەو هەڵسان.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەی لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی هاتنی وەرزی هاوینەوە و کاریگەرییەکانی ئەو وەرزە لەسەر تەندروستی منداڵان ئاماژەی بەوەكرد:" منداڵان لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماوە، پێویستیان بە خواردنی کۆمەڵێک خۆراک هەیە، بۆ ئەوەی خاوەنی تەندروستییەکانی باش بن و دووربن لە وشکبوونەوە، بێهێزی، تا و کەمی ڤیتامین کانزا گرنگەکان، کە خۆراکەکان بریتیین لەمانە:
۱- شووتی
٢- ماست
۳-هێلکه‌ی کوڵا
٤- گه‌نمه‌شامی به برژاوی یان کوڵاوی
٥- هه‌رمێ، قه‌یسی، کاڵه‌ک، مزره سێ‌و و هه‌ڵوژه
٦-ماسی بر‌ژاو
۷- توو، شاتوو، ترێ و هه‌نجیر".
ئەوەشیخستەڕوو:" چەند رێنماییەک هەیە کە پێویستە دایکان و باوکان لە بەخێوکردنی منداڵەکانیاندا پەیڕەوی بکەن، کە پێکهاتوون لەمانە:
١- پێدانی سێ ژه‌می سه‌ره‌کی به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی بە منداڵەکانیان، لەگەڵ ئەوەشدا پێویسته منداڵەکە پێش کاتژمێر ٩ ژەمەکەی خواردبێت
٢- که‌مکردنه‌وه‌ی پێدانی خواردنی زیانبەخش بە منداڵەکانیان وه‌ک سارده‌مه‌نی
۳- پێدانی بڕی پێویستی ئاو بە منداڵەکانیان بە تایبەتی دوای تەمەنی یەک ساڵی لە نێوان ژەمەکان
٤- ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌ت میوه‌ی نه‌خوارد، پێویستە لەسەر شێوەی شەربەتی فرێش پێیبدرێت و رێگە نەدرێت خواردنەوە گازییەکان بخواتەوە
٥- رۆژانه منداڵەکە ٣٠ خولەک بۆ یەک کاتژمێر ببردرێتە بەردەم هەتاو بە تایبەتی لەنێوان کاتژمێر ٩ بۆ ١٠ی بەیانی
٦- دوورخستنەوەی منداڵ لە شەونخونی و درەنگ لە خەو هەڵسان".