بێنیامین مێندی، یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی
لەبەردەم دادوەر رەتکردەوە، کە لەبارەی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر شەش ژن ئاراستەی
کرابوون.
ئاژانسی هەواڵی "AFP" بڵاویکردووەتەوە:"
لەسەر سکاڵای شەش ژن و بەتۆمەتی ئەنجامدانی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی بێنیامین مێندی
ئەستێرەی تۆپی پێی فەرەنسی و یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دادگایی کرا،
ئەویش سەرجەم تۆمەتەکانی رەتکردەوە کە ئاراستەی کرابوون ".
لە ساڵی ٢٠١٧ بێنیامین مێندی لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسییەوە روویکردە مانچێستەر
سیتی ئینگلیزی و لە هێڵی بەرگری ئەو یانەیە یاری دەکات.