وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لەئەگەری زیادبوونی رێژەی خۆڵبارین و
دروستبوونی مەترسی لەسەر هاوڵاتییان راسپاردەی پشووی شوێنە فەرمی و گشتییەکان
دەکەن.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکیدا باسی
لەوەکردووە:" هەرکاتێک ئاستی
خۆڵبارین لە هەر شوێنێک بگاتە رادەی مەترسی بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، بێ دوو دڵی
راسپاردەی پشووی شوێنە فەرمیەکان و گشتیەکان دەکەین لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت
لەپێناوی بەرژەوەندی و تەندروستی هاوڵاتییان ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمرۆ لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق بەهۆی چڕی
خۆڵبارینەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی بوو.