کلیان مباپێی فەڕەنسی رایگەیاند، خەونی چوونی
بۆ یانەی ریاڵ مەدرید هەرگیز کۆتایی نایەت.
کلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس
سان جێرمان لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند:" خەونی چوونم بۆ ریاڵ مەدرید
کۆتایی نەهاتووە و هەرگیز کۆتایی نایەت، کەس نازانێت سێ ساڵی دیکە چی
روودەدات".
کە بنزیمەم بینی هۆکاری بڕیارەکەمی بۆ روون دەکەمەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەدوای راگەیاندنی
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان، هەموو یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید
پۆستیان کردبوو کە بە ناڕاستەوخۆ باسیان لە بابەتەکە کردووە، بەڵام کە بنزیمەم
بینی هۆکاری بڕیارەکەمی بۆ روون دەکەمەوە".
شایەنی باسە بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان،
کلیان مباپێ زۆر نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام
لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە و ناوبراو بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سان
جێرمان بۆ سێ ساڵی دیکەش درێژکردەوە.