شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روودەکاتە هەرێم

کوردستان 24/05/2022

Alternate Text

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین روودەکاتە عێراق و هەرێمی کوردستان.
دەستەی کەشناسی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" پێشبینی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارینی چڕ روو لە عێراق بکات و بەشێکی زۆری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە".
شایەنی باسە ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ روویکردووەتە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەوهۆیەشەوە چەند جارێک گەشتی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچە جیاوازەکان راگیران.

 پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتاییهاتنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ، مانگانە چەندیدنجار شەپۆلی خۆڵبارین روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکات

شایەنی باسە هەفتەی رابردووش شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین رووی لە ناوچەکە کرد و بەهۆشییەوە سەدان کەس روویان لە نەخۆشخانەکان کردبوو، پێشبینیش دەکرێت تاوەکو کۆتاییهاتنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ، مانگانە چەندیدنجار شەپۆلی خۆڵبارین روو لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا