زۆربەی پزیشکان باس لەوەدەکەن کە نابێت شیری مانگا بە منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ بدرێت و زیانیان پێدەگەیەنێت.
ماڵپەڕی "لایڤ ساینس" لە زاری جای کیم، پزیشکی منداڵانی ئەمەریکی بڵاویکردووەتەوە:" شیری مانگا دەوڵەمەندە بە پرۆتین و منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ ناتوانن بە ئاسانی لە گەدەیان هەرسی بکەن و زیان بە گورچیلە و ریخۆڵەشیا دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکانی کەمتر تێدایە، کە پێویستن بۆ گەشەسەندی منداڵ، لەوانەش ماددەی ئاسن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" باشتروایە منداڵانی خوار تەمەن یەک ساڵ شیری دایک، یاخود شیری قوتوی تایبەتیان پێبدرێت ".
ئەو پزیشکە ئەمەریکییە روونیشیکردووەتەوە:" هەرچەندە شیری قوتوش لە شیری مانگا دروستدەکرێت، بەڵام ئەو کۆمپانیایانەی شیری قوتوی تایبەت بە منداڵان دروستدەکەن پرۆتینی نێو شیرەکە دەردەکەن ".