لە باخچەیەکی ئاژەڵانی وڵاتی جامایکا یەکێک لە پاسەوانەکانی باخچەکە
دەیەوێت یاری لەگەڵ شێرێکدا بکات و دەستی دەخستە دەمی شێرەکەوە، بەوهۆیەوە شێرەکە
پەنجەیەکی پیاوەکەی گەزی.
بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، لە
باخچەیەکی ئاژەڵانی وڵاتی جامایکا پاسەوانێکی باخچەکە دەیویست لەبەردەم چەند
گەشتیارێکدا یاری لەگەڵ شێرێک بکات کە لەودیوی قەفەزەکەوە بوو، پیاوەکە چەند جارێک
دەستی دەخستە دەمی شێرەکە و بیری لەوەنەدەکردەوە کە بەو کارەی شێرەکە توڕە دەکات و
دەستی دەگەزێت.