دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 24/05/2022

Alternate Text

بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی BMC، بڕی داهاتی پێویستی مووچە لە خەزێنەی حکومەتدایە و بڕیاروایە هەفتەی داهاتوو کە سەرەتای مانگی حوزەیرانە  دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار ( مانگی پێنج)ی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بکرێت.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، لە کۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج چەند رۆژێک پێشبخرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا