زانایان لە وڵاتی ئەرجەنتین پاشماوەی خشۆکێکی بە بەردبوویان دۆزییەوە، کە قەبارەی پاسێکی هەیە و بە ئاسماندا فڕیووە بۆ راوکردنی نێچیرەکانی.
ئەو خشۆکەی دۆزراوەتەوە لە خێزانی دایناسۆڕەکانە و لە جۆری تێراسۆرە، کە مێژووەکی بۆ ٨٦ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بە " ئەژدیهای مەرگ" ناسراوە.
خشۆکەکە لە سەردەمی پێش پەرەسەندنی پەلەوەرەکان لەسەر زەوی و فڕینیان بە ئاسماندا ژیاوە، واتە ئەو سەردەمەی دایناسۆڕەکان لەسەر زەوی ژیاون.
خشۆکەکە باڵای بە ئەندازەی باڵای زەڕافەیەک بەرزە
لیۆناردۆ ئۆرتیز ئەو زانایەی کە خشۆکەکەی دۆزیوەتەوە دەڵێت:" خشۆکەکە باڵای بە ئەندازەی باڵای زەڕافەیەک بەرزە و درێژی باڵەکانی پێکەوە دەگاتە نزیکەی نۆ مەتر، کە ئەمەش سنوورە زیندەوەرزانییەکانی تێپەڕاندووە".
خشۆکەکە لەگەڵ هاوشێوەکانی بە گروپ ژیاون
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم خشۆکە لەگەڵ هاوشێوەکانی بە گروپ ژیاون و پێدەچێت یەکەمین ئەندامیش بن لە خێزانی دایناسۆڕەکان کە باڵەکانیان بۆ راوکردنی نێچیرەکانیان بەکارهێنابێت".
خشۆکەکە لە یەکێک لە بەردەکانی شاخی ئاندیس لە باکووری وڵاتی ئەرجەنتین دۆزراوەتەوە، هەروەک لە ماڵپەڕی BBC خراوەتەڕوو.