سەرۆکی سێنیگاڵ رایگەیاند، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تیفاوانێ، ١١ منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ماکی سال، سەرۆکی سێنیگاڵ لە تویتێکدا رایگەیاند:" لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە بەشی منداڵبووانی نەخۆشخانەی مامێ عەبدوعەزیز لە شاری تیفاوانێ، ١١ منداڵی تازەلەدایک بوو گیانیان لەدەستدا".
شایەنی باسە، لە کاتی رووداوەکەدا سەرۆکی وڵاتەکە و وەزیری تەندروستیش بە سەردانی فەرمی لەدەرەوەی تیفاوانێ بوون، بەڵام لە پێگەی فەرمی خۆیان سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەی ئەو منداڵانە کرد کە بوونە قوربانی.