وەزارەتی بەرگری ئێران: ئەندازیارێکمان کوژرا

جیهان 26/05/2022

Alternate Text

وەزارەتی بەرگری ئێران کوژرانیئەندازیارێک و برینداربوونی یەکێکی دیکەی لە رووداوێکدا راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" ئێوراەی دوێنێ چوارشەممە، لە بنکەیەکی سەر بە وەزارەتەکەمان لە ناوچەی بارچین لە باشووری رۆژهەڵاتی تاران، بەهۆی رووداویکەوە ئەندازیارێک بەناوی ئیحسان قەدبەگی کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو".

 لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە

باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر دەخرێنەڕوو".

شایەنی باسە ئێوارەی دوێنێ، بەشێکی زۆری میدیا ئێرانییەکان باسیان لە هەبوونی رووداوێک دەکرد لە ناوچەی پارچین و ئەمڕۆش وەزارەتی بەرگری هەواڵەکانی دوێنێی میدیاکانی پشتڕاستکردەوە.

تەقینەوەکە بەهۆی گازەوە روویداوە

پێشتریش لە ساڵی ٢٠٢٠ تەقینەوەیەک لە ناوچەکانی پارچین و خجیر روویدا، دوابەدوای رووداوەکەش داود عەبدی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران وتی:" تەقینەوەکە بەهۆی گازەوە روویداوە و ئاگرەکەش بەخێرایی کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

ئاگری تەقینەوەکە شوێنەواری ٥٠٠ مەتری جێهێشتوو

هاوکات میدیاکانی رۆژئاوا لە رێگەی مانگە دەستکردەکانەوە چەند وێنەیەکی رووداوی تەقینەوەکەیان بڵاوکردبووەوە کە تیایدا دەردەکەوت، ئاگری تەقینەوەکە شوێنەواری ٥٠٠ مەتری جێهێشتووە.

بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئەمەریکایان راگەیاندووە، ئەوان فەرماندەکەی سوپای پاسدارانیان کوشتووە

کۆتا رووداوی پەیوەندیداریش کە لە ئێران روویدا پێش چوار رۆژ بوو، کە تیایدا عەقیدێکی سوپای پاسداران بەناوی سەیاد خدایی درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا، دواتریش سوپای پاسداران ئیسرائیلی بە کوشتنی ئەو کەسایەتییە سەربازییە تۆمەتبارکرد و رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش بڵاویکردەوە:" بەرپرسانی ئیسرائیل بە ئەمەریکایان راگەیاندووە، ئەوان فەرماندەکەی سوپای پاسدارانیان کوشتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا