دوای ئەوەی تەرمی لیای تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی هەبوونی گومانەوە لەسەر شێوازی گیانلەدەستدانەکەی لە گۆڕەکەی دەرهێندراوەیەوە و توێکاری بۆکرا، ئەمڕۆ ئەنجامی توێکارییەکەی راگەیەندراو دەرکەوت کچە تەمەن ١٠ ساڵانەکە بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە.
لەوبارەیەشەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" دوای ئەوەی ئەنجامی توێکارییەکەی لیای تەمەن ١٠ ساڵان راگەیەندراو دەرکەوت کچەکە بەهۆی پەلاماردانی سەگەوە گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە و بە خاک سپێردراوەتەوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی هەبوونی گومانەوە لەسەر گیان لەدەستدانی لیای تەمەن ١٠ ساڵ، ئەو کچەی لە گەڕەکەی بەهۆی "پەلاماردانی سەگەوە" گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی لە گۆڕ دەرهێندرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی.