لە سعودییە منداڵێک ٢٧ پارچە موگناتیسی قووتدا و پزیشکەکانیش لەرێگەی نەشتەرگەرییەوە بۆیان دەرهێناوە.
ئاژانسی هەواڵی سعودییە بڵاویکردووەتەوە:" دوای ئەوەی منداڵێک بۆ ماوەی دوو هەفتە بەدەست ئازارێکی زۆر لە سکی دەیناڵاند، پزیشکان پشکنینیان بۆ منداڵەکە کرد و دەرکەوت ٢٧ پارچەی موگناتیسی قووتداوە، بەوهۆیەوە نۆ کون لە ریخۆڵەی منداڵەکەی دروستکردووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پزیشکەکان توانییان لەرێگەی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە ئەو موگناتیسانە لە سکی منداڵەکە دەربهێنن و رزگاری بکەن، ماوەی نەشتەرگەرییەکەش زیاتر لە سێ کاتژمێری خایاند ".