دادگاکانی ئیسپانیا بە تۆمەتی فێڵکردن و نەدانی زیاتر لە ١٥ ملیۆن دۆلاری
باج بە حکومەتی، شاکیرا خانمە هونەرمەندی کۆڵەمبی دادگایی کرد.
ماڵپەڕی "اليوم السابع"ی میسری بڵاویکردووەتەوە:" بەتۆمەتی خۆدزینەوە
لە پێدانی بڕی ١٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار وەک باج بە حکومەتی ئیسپانیا لە ساڵانی
نێوان ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤، دادگای بەرشەلۆنە لە ئیسپانیا خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی
کۆڵەمبی شاکیرای دادگایی کرد و ناچاری کرد بەوەی ئەو بڕە پارەیە و سێ ملیۆن دۆلاری
دیکەش وەک سوو بە حکومەت بداتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرباری بڕیارەکەی دادگا، ئەو خانمە هونەرمەندە
سوورە لەسەر ئەوەی بێتاوانە و ئەو فێڵەی لە حکومەت کردووە ".
شاکیرا هاوسەری جێرارد پێکێ یاریزانی هێڵی بەرگری یانەی بەرشەلۆنەی
ئیسپانییە و ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ هاسەرەکەیدا لە ئیسپانیا دەژی.